Kurdi
Perheväkivaltaklinikka باس له پشتومڕ، ڕێنمایی و ده‌سته‌کانی پشتگری ده‌کات بۆ قوربانیان و تاوانبارانی توندوتیژی ناوماڵ. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نهێنی وبێبه‌رامبه‌ره و ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌مووان. ده‌کرێ به‌ته‌نیایی یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی خێزاندا یارمه‌تی به‌کار بێنیت.
ده‌رباره‌ی Perheväkivaltaklinikka
Perheväkivaltaklinikka باس له پشتومڕ، ڕێنمایی و ده‌سته‌کانی پشتگری ده‌کات بۆ قوربانیان و تاوانبارانی توندوتیژی ناوماڵ.
خزمه‌تگوزارییه‌کانمان نهێنی و بێبه‌رامبه‌ره و ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌مووان. ئێمه لاینه‌گری هیچ ده‌سته‌یه‌کی ئایینی یان سیاسی نین. ئێمه به‌شێکین له یه‌که‌ی توندوتیژی و خۆتێوه‌ردان له قه‌یرانی Setlementti Tampere ry. تێچوونی چالاکییه‌کانمان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی و له رێگه‌ی داهاتی Veikkaus ه‌وه دابین ده‌کرێت.
چی ده‌که‌ین
ئێمه مشت‌ومڕ و ڕێنمایی پێشکه‌ش ده‌که‌ین بۆ ئه‌و که‌سانه که که‌وتوونه‌ته به‌ر توندوتیژی خێزان. "خێزان" هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌ک ده‌گرێته‌وه که که‌سانی تێوه‌گلاو له‌ودا په‌یوه‌ندی سۆزداری به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی پشتگری بونیات ده‌نێین که یارمه‌تیت ده‌دات به ئه‌زموونی خۆت بسازێن له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا و بارودۆخه ئه‌سته‌مه‌کان به‌بێ توندوتیژی چاره‌سه‌ر بکه‌یت.
نموونه‌ی توندوتیژی ناو خێزان، واتا توندوتیژی ناوماڵ بریتین له: :
- هاوبه‌شی ژیانت ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرێت، ناوت له‌سه‌ر داده‌نێت یان به‌سه‌رتدا ده‌گوڕێنێت.
- تۆ یان منداڵه‌کانت پاڵتان پێوه ده‌ندرێت، قژتان ده‌کێشرێت یان لێتان ده‌درێت.
- زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی خۆت لێت ده‌شاردرێته‌وه.
- هاوبه‌شه‌که‌ت له ڕووی داراییه‌وه کۆنتڕۆڵت ده‌کات و بۆت نیه پاره‌ی خۆت به‌کار بێنیت یان نا‌توانیت یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆت به‌کار بێنیت.
- بۆت نیه خۆت بڕیار بده‌یت.
- به‌زۆر شتت پێده‌کرێت یان هه‌ڕه‌شه‌ت لێده‌کرێت.
- پاش تەڵاق یان پچڕانی پەیوەندی وەدوات دەکەون.
له ماوه‌ی دانیشتنه پلان بۆداندراوه‌کاندا هاریکاری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ که‌پڵ و خێزانه‌کاندا. له دانیشته‌نه‌کاندا یارمه‌تیت ده‌ده‌ین ڕێگه بدۆزییه‌وه بۆ یارمه‌تی سازانی باشتر له ژیانی ڕۆژانه‌تدا و به‌ر‌گری له مه‌ترسی توندوتیژی له داهاتوودا.
ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه بۆ کێیه؟
خزمه‌تگوزارییه‌کانمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که قوربانی یان تاوانبارانی توندوتیژی ناوماڵ یان هه‌ردووک بابه‌ته‌که‌ن. ده‌کرێ به‌ته‌نیا، وه‌ک که‌پڵێک یان وه‌ک خێزان په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌یت.
فه‌رمانبه‌ره‌کانمان به زمانه‌کانی فینلاندی و ئینگلیزی قسه ده‌که‌ن؛ هه‌روه‌ها گه‌ر پێویست بکات وه‌رگێڕ به‌کار دێنین.
نووسینگه‌که‌مان له تامپره‌یه به‌ڵام ده‌توانیت له هه‌ر کوێیه‌کی فینلاندوه له‌گه‌ڵمان له په‌یوه‌ندیدا بیت.